سولی پاس ئەپڵیکەیشنێکی کوردیی ئۆپن-سۆرسە کە داتا و زانیارییەکانی گواستنەوەی گشتی شاری سلێمانی ڕێکدەخات و بە دیجیتاڵیان دەکات، کە پێشتر دۆکیومێنت نەکراون، هەروەها ئەم بەرنامەیە هێڵەکانی پاس و وێستگەکانی پاس و سنووری گەڕەکەکانی شارەکە بە وردی دیاری دەکات، بە پێچەوانەی نەخشەکانی تر، سولی پاس زانیاریی ورد و پشتڕاستکراوە دەربارەی هەموو گەڕەک و وێستگەکانی پاس دابین دەکات، ئەمەش تێگەیشتن لە پێکهاتەی شارەکە ئاسان تر دەکات، ئەپەکە بۆ خەڵکی ناوخۆ، خوێندکاران، گەشتیاران و هەرکەسێک کە پشت بە گواستنەوەی گشتی دەبەستێت دروست کراوە، ئەپی مۆبایلەکە لە کاتی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتیشدا کار دەکات، کە ئەمەش ئاسانکارییەکی بۆ دانیشتووان. زۆربەی زانیارییەکان ڕەسەنن و بەشێوەیەکی مەیدانی کۆکراونەتەوە و پێشتر هەرگیز بە دیجیتاڵ نەکراون.
لە بەرنامەی سولی پاسدا نەخشەیەکی تەواو وردی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان بەردەستە، بە پێچەوانەی زۆربەی نەخشەکانی وەک گووگڵ ماپس یان ئۆپن ستریت ماپ، کە هەڵە یان کەموکورتییان هەیە لە جیاکردنەوەی گەڕەکەکانی شارەکەدا، سولی پاس هەموو گەڕەکەکان و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونە تایبەتەکان بە دروستی نیشان دەدات، تەواوی نەخشەکە بە زمانی کوردییە، هەموو گەڕەکەکان بە وردی تۆمار کراون، نەخشەکە بەجۆرێک داڕێژراوە کە متمانەی تەواو بە بەکارهێنەرانی بدات و ئەو هەڵانە ڕاست بکاتەوە کە لە سەرچاوەکانی تردا بوونیان هەیە.
سولی پاس زیاتر لە ٧٠ وێستگەی پاسی پشتڕاستکراوە لە سەرتاسەری شاری سلێمانیدا، هەر وێستگەیەک ئەو هێڵانە نشان دەدات کە پاسی پێدا تێپەڕ دەبێت هەروەها گەڕەکانەن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەندێک وێستگە تەنها خزمەتگوزاری بۆ یەک هێڵی پاس دابین دەکەن، لەکاتێکدا هەندێکی تر تا پێنج هێڵ نیشان دەدەن، دیاریکردنی وێستگەی پاسەکان لە نەخشەکانی دیکەدا کۆنن و کەموکورتییان تێدایە، بەڵام سولی پاس هەموو زانیارییەکانی بەشێوەی مەیدانی کۆکراوەتەوە و گەشت بەناو هەموو هێڵەکانی پاسدا کراوە بۆ دڵنیابوون لە دروستییان. ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن پشت بە سولی پاس ببەستن بۆ پلاندانانی هاتوچۆ کردنیان لە سیستەمی گواستنەوەی گشتی شارەکەدا.
لە سولی پاس هەموو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمارکراون، لەوانە گەڕەکەکان، کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونە تایبەتەکان و ناوچە پیشەسازییەکان، کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان بە ڕەنگی سپی، ناوچە پیشەسازییەکان بە ڕەنگی ڕەش و گەڕەکەکان بە ڕەنگە جیاوازەکانی تر نیشان کراون. سنوور و ناوەکان لەلایەن دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ناوچەکانەوە پشتڕاست کراونەتەوە، و هەندێک ناوچە چەندین جار پشکنینیان بۆ کراوە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی وردی، بەکارهێنەران دەتوانن بەئاسانی جیاکاری لە نێوان گەڕەکەکاندا بکەن، ئەمەش هاتوچۆ و پلانسازی شارەکە ئاسان دەکات.
سولی پاس بۆ دابینکردنی نەخشەیەکی ورد و ڕاست دروست و ڕێکخراوی شاری سلێمانی دروست کراوە، سەرچاوە جیاوازەکان زانیاریی ورد و جێگەی متمانەیان دەربارەی سنووری گەڕەکەکان و هێڵەکانی پاس تێدا نییە، ئەمەش هاتوچۆکردنی قورس کردووە، سولی پاس دڵنیایی دەدات کە خەڵکی ناوخۆ، خوێندکاران و گەشتیاران دەتوانن بەبێ سەرئێشە لەناو شارەکەدا هاتوچۆ بکەن، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داتای پشتڕاست کراوە و ڕێکخراو، هەروەها وەک پرۆژەیەکی ئۆپن-سۆرس خزمەت بە کۆمەڵگە دەکات، ئەم نەخشەیە زانیارییە دروستەکانی شارەکە نیشان دەدات و بۆ یەکەمجار بە ئاسانی بە دەستی هەمووان دەگات.
Sulipas is a Kurdish open-source application that organizes and digitizes the previously undocumented public transportation data of Sulaymaniyah. It maps the city’s bus routes, bus stations, and neighborhood boundaries accurately. Unlike other maps, Sulipas provides detailed and verified information about all neighborhoods and bus stations, making it easy to understand the city’s layout. The app is designed for locals, students, visitors, and anyone relying on public transportation. The mobile app supports offline use, making it especially convenient for residents. Most of the data is original, gathered firsthand, and has never been digitized before.
Sulipas provides a fully detailed map of Sulaymaniyah in the Kurdistan Region. Unlike Google Maps or OpenStreetMap, which contain errors or missing neighborhoods, Sulipas shows all districts and private residential complexes accurately. The map is fully in Kurdish, ensuring correct names and translations. Every neighborhood is carefully documented, and industrial zones are clearly marked. The map is designed to give users a complete and reliable view of the city, correcting mistakes present in other sources.
Sulipas includes over 70 verified bus stations across Sulaymaniyah. Each station shows which routes pass through it and the neighborhoods it connects. Some stations serve only one route, while others serve up to five. Previous maps often had outdated or missing station data, but Sulipas collected all information firsthand, traveling on every bus route to ensure accuracy. Users can now rely on Sulipas to plan their journeys across the city’s public transport system.
Sulipas documents all neighborhoods in Sulaymaniyah, including normal districts, private residential complexes, and industrial zones. Residential complexes are shown in white, normal neighborhoods in other distinct colors, and industrial zones in black. Boundaries and names have been verified by local residents, with some areas checked multiple times for maximum accuracy. Users can easily distinguish between different types of areas, making navigation and city planning simple and reliable.
Sulipas was created to provide a detailed, accurate, and structured map of Sulaymaniyah. Existing sources lack reliable information about neighborhood boundaries and bus routes, making navigation difficult. Sulipas ensures that locals, students, and visitors can navigate the city without confusion by offering verified and organized data. It also serves as an open-source resource for the community. This map preserves accurate city information and makes it easily accessible for the first time.
سولي باس هو تطبيق كردي مفتوح المصدر يقوم بتنظيم ورقمنة بيانات النقل العام في السليمانية التي لم يتم توثيقها من قبل. يقوم برسم خرائط مسارات الحافلات ومحطاتها وحدود الأحياء بدقة. على عكس الخرائط الأخرى، يوفر سولي باس معلومات مفصلة ومؤكدة عن جميع الأحياء ومحطات الحافلات، مما يسهل فهم تخطيط المدينة. التطبيق مصمم للسكان المحليين والطلاب والزوار وأي شخص يعتمد على النقل العام. يدعم تطبيق الهاتف المحمول الاستخدام دون اتصال بالإنترنت، مما يجعله مريحًا للغاية للمقيمين. معظم البيانات أصلية، تم جمعها مباشرة، ولم يتم رقمنتها من قبل.
يوفر سولي باس خريطة مفصلة بالكامل للسليمانية في إقليم كردستان. على عكس خرائط جوجل أو OpenStreetMap، التي تحتوي على أخطاء أو أحياء مفقودة، يعرض سولي باس جميع المناطق والمجمعات السكنية الخاصة بدقة. الخريطة باللغة الكردية بالكامل، مما يضمن الأسماء والترجمات الصحيحة. يتم توثيق كل حي بعناية، وتم تعليم المناطق الصناعية بوضوح. تم تصميم الخريطة لمنح المستخدمين رؤية كاملة وموثوقة للمدينة، وتصحيح الأخطاء الموجودة في المصادر الأخرى.
يتضمن سولي باس أكثر من 70 محطة حافلات مؤكدة في جميع أنحاء السليمانية. تعرض كل محطة المسارات التي تمر عبرها والأحياء التي تربط بينها. تخدم بعض المحطات مسارًا واحدًا فقط، بينما تخدم أخرى ما يصل إلى خمسة مسارات. غالبًا ما كانت الخرائط السابقة تحتوي على بيانات محطات قديمة أو مفقودة، ولكن سولي باس جمع جميع المعلومات مباشرة، وسافر عبر كل مسار حافلة لضمان الدقة. يمكن للمستخدمين الآن الاعتماد على سولي باس للتخطيط لرحلاتهم عبر نظام النقل العام في المدينة.
يوثق سولي باس جميع الأحياء في السليمانية، بما في ذلك المناطق العادية والمجمعات السكنية الخاصة والمناطق الصناعية. تظهر المجمعات السكنية باللون الأبيض، والأحياء العادية بألوان مميزة أخرى، والمناطق الصناعية باللون الأسود. تم التحقق من الحدود والأسماء من قبل السكان المحليين، مع فحص بعض المناطق عدة مرات لضمان أقصى قدر من الدقة. يمكن للمستخدمين التمييز بسهولة بين أنواع المناطق المختلفة، مما يجعل التنقل وتخطيط المدينة بسيطًا وموثوقًا.
تم إنشاء سولي باس لتوفير خريطة مفصلة ودقيقة ومنظمة للسليمانية. تفتقر المصادر الحالية إلى معلومات موثوقة حول حدود الأحياء ومسارات الحافلات، مما يجعل التنقل صعبًا. يضمن سولي باس أن السكان المحليين والطلاب والزوار يمكنهم التنقل في المدينة دون ارتباك من خلال توفير بيانات ومنظمة. يعمل أيضًا كمورد مفتوح المصدر للمجتمع. تحافظ هذه الخريطة على معلومات المدينة الدقيقة وتجعل الوصول إليها سهلاً لأول مرة.
سڵاوێک، تێبینییەک، یان هەر شتێکی تر
Feel free to reach out — I appreciate thoughtful feedback, insights, or opportunities.