Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ئەصحابە سپی لە سلێمانی

گەڕەکی ئەصحابە سپی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەكاتی دروستكردنی شاری سلێمانی لەساڵی ١٧٨٤زاینی دا لەلایەن ئیبراهیم پادشای بابان، دوو گۆڕ هەبوون. ئەم دوو گۆڕە زانیارییەكی ئەوتۆ نیە دەربارەیان ئایا ژن و پیاوبوون یان ٢ پیاوبوون، ئیسلام بوون یان زەردەشتی، ئایا كوژراون یان خۆیان مردوون، بەڵام هەندێك سەرچاوە دەڵێن ئەم دوو گۆڕە هی دوو هاوەڵبووە كە زۆربەی كات جلی سپیان لەبەر بووە. خەڵكی ئەوكاتی سلێمانی ئەم دوو گۆڕەیان وەك دوو پیاو چاك ناساندووە و وەكو مەرقەدێك سەردانیان كردووە بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانیان، خەڵك پێیان وتوون ئەسحابە سپی. لەسەردەمی زوودا شوێنی ئێستای ئەسحابەسپی شوێنی وەستانی پاس بووە، بەڵام دواتر كراوە بەشوێنی بازرگانی. گۆڕی ئەسحابەسپی ئێستاش ماوە لە سوچێكی بازاڕی ئەسحابەسپی دایە و خەڵك وەك سیمبولێكی كۆنی شاری سلێمانی سەردانی دەكەن.

بینین لەسەر نەخشە