Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ئاشتی لە سلێمانی

گەڕەکی ئاشتی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لە ساڵی ١٩٨١ دا حكومەتی عێراق بڕیار دەدات كۆمەڵێك خانووی دروست بكات بۆ ئەمن و مستەشارەكانی حكومەت ، ئەم خانوانە كارەبای ٢٤ كاتژمێریان بۆ دابینكراوە و لەهیچ شتێكیان كەم نەببوە ئیتر ناوی ئەوكۆمەڵە خانووەیان ناو ناوە بە خانووی ئەمنەكان ، لەساڵی ١٩٩١ دا و دوای ڕاپەڕینی كوردستان ناوی خانووە ئەمنەكانیش گۆڕدرا بە گەڕەكی ئاشتی ، لەئێستادا گەڕەكی ئاشتی گەڕەكێكی دڵگیری شاری سلێمانییە ، هەزاران خێزان دانیشتووی ئەم گەڕەكەن.
بینین لەسەر نەخشە