Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی

گەڕەکی بەختیاری یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی١٩٧٩دا حكومەتی عێراقی بڕیاری دابەشكردنی زەوی دەدات بەسەر فەرمانبەران ومامۆستایاندا گەڕەكی بەختیاری ئێستاش وەك بەشێك لەو زەوییانە دابەش دەكرێ ، بەشێكی مامۆستایان و فەرمانبەران دەست دەكەن بەدروستكردنی زەوییەكانیان بەڵام بەهۆی دروست بوونی شەڕی ئێرانـ - عێراق و وەستاندنی سلفەعەقارات زۆربەی فەرمانبەران زەوییەكان دەفرۆشنەوە تەنها كەمێكی نەبێت و خانووەكانیان تەواو دەكەن ، ئەم ماڵانە دەكەونە پشتی(چێشتخانەی پشووی ئێستاوە) لە سەرەتای ساڵی١٩٨١ دا شارەوانی سلێمانی دووكارمەند دەنێرێت بۆ ناونانی گەڕەكەكە كاتێك دێنە گەڕەكەكە دەبینن ٥ مناڵ یاری دەكەن لەم پێنج مناڵە دوودانەیان ناوی بەختیار دەبێت، كارمەندەكە لە هاوڕێكەی دەپرسێ بۆ ناوی نەنێین بەختیاری ئیتر ڕازی دەبێت و دەنووسن گەڕەكی بەختیاری، لەئێستادا بەختیاری خاوەنی كۆنترین پەیمانگایە بەناوی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و خۆشترین و دڵگیرترین گەڕەكی سلێمانییە.
بینین لەسەر نەخشە