Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی دارە سووتاوەکە لە سلێمانی

گەڕەکی دارە سووتاوەکە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەردەمی حكومەتی عێراقی دا و پێش ڕاپەڕین، شوێنی دارەسوتاوەكەی ئێستا مەیدانی دار فرۆشان بووە. بەڕۆژدا كاسبكاران مامەڵەی دارفرۆشتنیان لەو مەیدانە دەكرد، بەڵام بەشەو پێشمەرگەكان لەشاخەوە دەهاتە ناو شار و كۆبوونەوەیان لەو مەیدانە دەكرد و كار و چالاكیان دژی حكومەتی ئەوكاتەی عێراقی ئەنجام داوە. بۆیە حكومەتی عێراقی چەندین جار كاسبكارانی ئاگادار كردۆتەوە كە دەبێ ئەومەیدانە چۆڵبكەن لەبەرامبەردا قەرەبوو دەكرێنەوە، بەڵام كاسبكاران شوێنەكەیان چۆڵنەكردووە. بۆیە لەشەوێكی مانگی تەمووزی ساڵی١٩٨٠ حكومەتی عێراقی ئاگری بەردایە سەرجەم دارەكانی مەیدانەكە و سەرجەمی كردە خۆڵەمێش. سەرەنجام دارفرۆشان بەناچاری مەیدانەكەیان چۆڵكرد و ئەوەی مایەوە ناوی دارەسوتاكە بوو.

بینین لەسەر نەخشە