گەڕەکی جولەکان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لە ساڵی١٨٥٠ز كۆمەڵێك جولەكە كە ژمارەیان ٦٧٢ كەس دەبێت دێنە شاری سلێمانی كاتێك دەبینن ئەم شارە خاوەن بازاڕ و پێشكەوتن و شارستانیەتە ، بڕیار دەدەن نیشتەجێ ببن و خانوو دروست بكەن بەڵام كەسایەتییە ئاینیەكانی شار ڕێگری دەكەن لەهاتنی ئەم جولەكانە بۆ سلێمانی و نیشتەجێ بوونیان، جولەكەكان هانا بۆ كاك ئەحمەدی شێخ دەبەن كە گەورەو كەسایەتییەكی ئاینی شار دەبێت ، بۆیە كاك ئەحمەدی شێخ شوێنێكیان بۆ دیاری دەكات لە خوارووی شاری سلێمانی ، ٩ كۆڵان دروست دەكەن كەخۆی دەبینێت لە ٧٢ ماڵدا ئیتر پێی دەڵێن گەڕەكی جولەكەكان یان جولەكان، ئەم جولەكانە زۆر زیرەك دەبن پیشەگەریش دەبن كاری (خومچێتی و زەڕەنگەری و ئارەق دوستكردن دەكەن)، لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل لە ساڵی١٩٤٨ بە فەرمانی مەلیك فەیسەڵی دووەم هەموویان دەردەكرێن و ماڵ و موڵكی خۆیان هەڕاج فرۆشدەكەن و ڕوودەكەنە وڵاتی ئیسڕائیل ، ئێستا جولەكەكان لە سلێمانی نەماون بەڵام ناوی جولەكان هەتا ئێستاش ماوە و گەڕەكێكی شاری سلێمابییە.