Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کەڵەکن لە سلێمانی

گەڕەکی کەڵەکن یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

گەڕەکی کەڵەکن لە بنەڕەتدا گوندێک بووە خاوەنی باخ، کانی و کارێزی بوژاوە، بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە کەوتووەتە بەر فراوانبوونی شاری سلێمانی و کراوەتە گەڕەکێکی فەرمی. پارکی «هەواری شار»، کە یەکێکە لە گەورەترین پارکەکانی شاری سلێمانی، لەسەر زەوی ئەم گوندەی کۆنە دروست کراوە. هەروەها پڕۆژەکانی «بەرزاییەکانی سلێمانی» و «MJ تاوەرز» لەم ناوچەیەدا جێگیرن. لە لایەنی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکەکەوە پێنج گردی مێژووی هەن کە بە «هەڕەمەکانی سلێمانی» ناسراون.
بینین لەسەر نەخشە