Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی

گەڕەکی کانی کوردە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەرەتای ساڵی ١٩٧٢دا پیاوێك بەناوی حەمەساڵح محمد دوو دەواجینی هەبوو لەشوێنی ئێستای كانی كوردە، و نزیكی ئەم دواجینانە چەند ماڵێكی لێدەبووت، بۆیە خەڵكی دەوروبەر بەو ناوچەیە دەڵێن دەواجینەكە. كاك حەمەساڵح بۆ دەواجینەكانی پێویستی بە كارەبا بوو بۆیە سەردانی قایمقام كرد بۆ ڕاكێشانی خەتێكی كارەبا بۆ گوندەكە. لەوكاتەدا مەحاویلەیەك بوو كە بۆ كانی پانكە دانراوەبوو. قایمقام گوتی: "دەبێ ناوێكم پێبڵهیت كە بە كانی دەستپێبكات تا بتوانم ئەو مەحاویلەیە بۆ ئێوە دابینبكەم." باوكی كاك حەمەساڵح نازناوی (حەمە كوردەیە) ی هەبوو، ئیتر ئەو ناوچەیە بەناوی باوكییەوە ناو نا و قایمقامی گوت: "بنووسە كانی كوردە." ئیتر ناوی دەواجینەكە نامێنێت و گۆڕدرا بۆ كانی كوردە. لەئێستادا كانی كوردە گەڕەكێكی دڵگیری سلێمانییەو هەزاران خێزان دانیشتوانیەتی.

بینین لەسەر نەخشە