Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی

گەڕەکی ڕۆژهەڵات یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەرەتای ساڵانی ١٩٤٩ و بەرو دوا پیاوێك دەبێت ناوی (عومەر) و چاوی زۆر بچوك و كزدەبێت پێی دەڵێن هۆمەرەكوێر ، ئەم كاك هۆمەرە بەتەنها ماڵێك دەبێت و كاری جوتیاری دەكات ،بەڵام زۆر هەژاردەبێت تەنها گوێدرێژێكی دەبێت لەگەڵ سەگێك، توانای كڕینی گا جوتێكی نابێت تا زەوییەكەی پێ بکێڵێت ، كاك هۆمەر خوایگەورە دەرگای خێری بەڕوودا دەكاتەوە و ڕسقی بۆدەنێرێت و گاجوتێك دەكڕێت ئیتر زەوییەكەی بەو گاجووتە دەكێڵێت لەجیاتی گوێدرێژەكە، ڕۆژێك لەكاتی جوتكردن ، گاسنی جوتەكە لە بەردێك گیر دەبێت، كاك هۆمەر بڕیاردەدات كەدەبێ ئەم بەردە لاببات و لە زەوییەكەیدا نەمێنێت، ئیتر زۆر هەوڵدەدات بەچەندڕۆژێك بەردەكە دەردەهێنێت بەڵام چی دەبینێت ، لەژێر ئەم بەردە ئاو هەڵدەقوڵێت و كانیتەكی پڕ ئاو دەبێت، دەبێتە خێرو بەرەكەت بۆ زەوییەكە، خەڵكیش بەهۆی كانییەكەوە لەدەوری كاك هۆمەر كۆدەبنەوە و خانوو دروست دەكەن و گوندێكی بچوك دروست دەكەن و ناوی دەنێن گوندی هۆمەرەكوێر ، ئەم كانییە بەدیاری كراوی لەشوێنی نەخۆشخانەی فاروقی ئێستابووە، بەگەورەبوونی شاری سلێمانی گوندەكەی هۆمەرەكوێر بووە گەڕەكێك لە شار و لەساڵی ٢٠٠٢ناونرا گەڕەكی ڕۆژهەڵات.
بینین لەسەر نەخشە