Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی سابونکەران لە سلێمانی

Map of Sabwnkaran neighborhood in Sulaymaniyah (سابونکەران)

گەڕەکی سابونکەران یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەكاتی دروستكردنی شاری سلێمانی لەساڵی ١٧٨٤ز بابانیەكان چەند گەڕەكێكیان دروست كرد، یەكێك لە گەڕەكانە كە دروست كرا زۆربەی دانیشتوانەكەی پیشەوەربووە بەتایبەت پیشەی دروستكردنی سابوون. خەڵكی ئەم گەڕەكە سەردانی قەسابەكانیان دەكرد بۆ هێنانی چەوری(پیوو) و ورگی ئاژەڵەكان پاشان تێكەڵكردنی لەگەڵ چەند كەرەستەیەكی تر و سابونیان لێ دروست دەكرد، بەناوی سابونی (سابوونی سەركەفت)، ناوی گەڕەكەكەشت بەناوی ئەوپیشەوەرانەوە ناونرا (سابونكەران). هەندێك جار لەگەڵ ئەو چەوریەی دەهێنرا بۆ سابوون دروست كردن كەمێك گۆشتی لەگەڵ بوو، ئەم گۆشتەیان ورد دەكردوو دەیانكردە كفتە. پیشەی سابون دروستكردن ئێستا نەماوە بەڵام كفتەی سابونكەران ئێستاش ماوە و تام و چێژێكی تایبەتی هەیە و خەڵكی سلێمانی زۆربەی كات دروستی دەكەن.

بینین لەسەر نەخشە