Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی سەهۆڵەکە لە سلێمانی

گەڕەکی سەهۆڵەکە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی١٩٦١دا لەلایەن پیاوێكی ئەرمەنی بەناوی (گەرەبێت ئۆهانس نەعلبەندیان) یەكەمین كارگەی سەهۆڵ كرایەوە لە شاری سڵێمانی و جادەی پشتی سەهۆڵەكەی ئێستا، ئەم كارگەیە ناوی كارگەی سەهۆڵی قەندیل بووە. كاسبكاران و خەڵكی ئەوكاتی شار بە ئەسپ و عەرەبانە دەچوون سەهۆڵەكانیان دەبرد بۆ ماڵەكانیان یان بۆ مەتعەم و چایخانە و دوكانەكانی ناوبازاڕ. لەو ناوەدا تەنها ئەو كارگەی سەهۆڵەی لێبووە، بۆیە هەركەس ڕێی بكەوتایەتە ئەو ناوە دەیوت دەچم بۆ سەهۆڵەكە. كارگەی سەهۆڵكە زۆر گەوروبووە بەڵام بەشی هەرەزۆری لەساڵی٢٠٢١ تێكدراو كرایە موڵكی بازرگانی، بەڵام ٣٠٠ مەتری ماوە و تائەم كاتەش لە بەرهەم هێنانی سەهۆڵ بەردەوامە. ئێستاش خەڵك دەڵێت دەچین بۆ سەهۆڵەكە.

بینین لەسەر نەخشە