گەڕەکی شا سیتی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
پڕۆژەی شا سیتی (Sha City) کۆمپلێکسی نیشتەجێبوونێکی هاوچەرخە لە ناوچەی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی، لەسەر ڕووبەری کلی ٧٠,٠٠٠ مەتری چوارگۆشە دروست کراوە. شوقەکانی لە ١٠٤ تا ١٩١ مەتری چوارگۆشەن و ١ تا ٣ ژوور هەن، تایبەتمەندییەکانی مۆدێرنی وەک گەرمی و سارکردنەوەی ناوەندی و پەنجەرەی دوو شووشەیشیان هەیە. ناوەندی بازرگانیی پڕۆژەکە دابەش دەبێت بۆ چەند ناوچەیەک، لەوانه مزگەوت، سەنتەری فرۆشگا، خانەی وەرزشی (جیم) بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیاوازی، مارکێت، و گەراجی ژێرزەوی.