Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی شەکرەکە لە سلێمانی

گەڕەکی شەکرەکە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەدوای بەیاننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ئەحمەد حەسەن بەكر بڕیاری دروست كردنی كارگەیەكی شەكر دەدات لەسلێمانی ، كارگەكە دروستكرا و لەلایەن شەریكەیەكی ئیسپانی بەناوی (سادی وكۆفی) كارەكانی بەڕێوە دەبرا ، حكومەت لە نزیك ئەم كارگەیە چەندین خانووی بۆ كرێكارەكان دروست كردوو لەوەوە گەڕەكی شەكرەكە دروست بوو ، شەكری ئەم كارگەیە ڕەنگی سور باو بوو چونك زۆر سروشتی بوو، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی خەڵكی كوردستان، كارگەی شەكرەكە تاڵانكراو و سەرجەم ئامێرەكانی نەما ، بەڵام ناوی شەكرەكە تا ئێستاش ماوە و هەزاران خێزان دانیشتوانی ئەو گەڕەكەن.
بینین لەسەر نەخشە