گەڕەکی شاری پژیشکان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
شاری پزیشکان پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونییە لەلایەن نەجمەدین گروپ لە ناوچەی قڕگەی سلێمانی، تەنیشت نەخۆشخانەی شۆڕش. کاری بینا لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستی خاوەنەکانی کراوە. پڕۆژەکە لە ١٥ باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانەیەکی بازرگانی پێکدێت — هەر باڵەخانەیەک ١٣ نهۆمی هەیە — بە کۆی ٧٨٠ یەکەی نیشتەجێبوون (٢٠٨ یەکەی ١٢٠ مەتر و ٥٧٢ یەکەی ١٥٠ مەتر). هەر باڵەخانەیەک دوو ئاسانسۆری تورکی و سیستمی غازی LPGی مەرکەزی هەیە.