Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی وڵووبە لە سلێمانی

گەڕەکی وڵووبە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەرەتای ساڵی ١٩٤٠ شوێنی ئێستای وڵووبە چەند ماڵێكی كەمی لێدەبووت. ئەم گوندە بچوكە هەم لەشار نزیك بوو هەمیش بۆ كشتووكاڵ گونجاو بوو چونكە كانییەكی بچوكی لێدەبووت. لەساڵی ١٩٢٦دا زانایەك بەناوی سپایزەر، پسپۆڕ لەبواری مێژووی ناوچەی ڕافیدەین، سەردانی شوێنی ئێستای وڵووبە كرد، بۆی دەردەكەوێت ئەم شوێنە ٢٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا ئاوەدان بووە و شوێنی لۆلۆییەكان و گۆتییەكان بووە. بەوتەی پیاوە بەتەمەنەكانی وڵووبە، ناوی وڵوبە لە جۆرە ڕووەكێكەوە هاتووە كە دڕك و پەیكوڵ بووە، پێیان دەوتوو هەڵوڵ یان وڵو. ئەم جۆرە ڕووەكە زۆر بووە لەو ناوچەیەدا، ئیتر خەڵكی ئەو گوندە بچوكە پێیان دەووتووگوندی وڵو، پاشان ئەم ناوە لەسەر زاری خەڵك بووە بە وڵووبە. ئێستا وڵووبە گەڕەكێكی گەورەی سلێمانییە، هەزاران كەس دانیشتوانییەتی، خاوەنی بنكەی تەندروستی و قوتابخانەیە.

بینین لەسەر نەخشە