Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی

گەڕەکی عەقاری یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩٥٥ دا ٣ وەبەرهێن دەبێت بەناوەكانی ( حاجی محمد و حاجی محمودی مەلا ئەمین لەگەڵ حاجی علی كۆڵەك،) دەست دەكەن بەدروستكردنی گەڕەكێكی تازە ، كۆڵانی یەکەم لەلایەن وەبەرهێنەكان دروستی دەكەن لەشوێنی ئێستای سیتی ستار، بە سلفە عەقاری حكومەت دروست دەكرێت و ناوی دەنێن عەقاری ، كۆڵانی دووەم لەلایەن ئینگلیزەكانەوە دروستكراوە لەگەڵ دروستكردنی كارگەی جگەرەكەدا، لەئێستادا زۆربەی كۆڵانە كۆنەكانی گەڕەكی عەقاری كراونەتە بینای بازرگانی.
بینین لەسەر نەخشە