گەڕەکی عەلی کەمال یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لەساڵی ١٩٠٠زاینی منداڵێك لە گەڕەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایك دەبێت بەناوی( عەلی كوڕی عەبدالرحمان بەگ) ئەم كەسایەتییە كەسێكی سەربازی گەورەدەبێت و لەهەمانكاتدا ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەبێت، كاك عەلی موڵی زۆر دەبێت و یەکەم كەس دەبێت لەگەڕەكی كمالیەی بەغداد نیشتەجێ دەبێت و ئەوگەڕەكە بەتەواوی ئاوەدان دەكاتەوە بۆیە لەوكاتەوە نازناوی كەمالی بۆزیاد دەكەن و پێی دەڵێن علی كمال ، علی كمال موڵكی زۆری دەبێت لە گەڕەكی ئێستای عەلی كمال بۆیە لەكۆتای ساڵی حەفتاكان مزگەوتێك لەسەر ئەركی خۆی دروست دەكات بۆ خەڵكی عەلی كمال پێی دەڵێن مزگەوتی علی كمال ئیتر لەوكاتەوە بەو ناوچەیە دەڵێن گەڕەكی علی كمال ، لەساڵی١٩٩٨دا عەلی كمال كۆچیدوای دەكات تەرمەكەی لە مزگەوتەكەی خۆی بەخاک دەسپێردرێت ، ئێستا عەلی كمال نەماوە بەڵام گەڕەكی عەلی كمال یەکێکە لە خۆشترین گەڕەكەكانی سلێمانی و زۆربەی ڕۆشنبیرەكانی سلێمانی دانیشتوی ئەم گەڕەكەن.