Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی عەواڵ لە سلێمانی

گەڕەکی عەواڵ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩٥٥ دا دووبنەماڵە بەناوی شێخ ڕەسول و شێخ تەها ڕوودەكەنە شاری سلێمانی بۆ نیشتەجێبوون بەڵام شوێنێكی وەهایان دەستناكەوێت كە نیشتەجێ ببن بەناچاری بۆماوەیەك بەكرێ لە خانوویەك دەمێننەوە ، ئەم دوو بنەماڵەیە زۆر دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی شوێنێك لە دەوری و پشتی سلێمانی كە لەشارەوە نزیك بێت تا دەچنە شوێن ئێستای گەڕەكی عەواڵ كە كانی لێدەبێت و شوێنێكی تەختیش دەبێت بۆ كشتووكاڵ و خانوو دروست كردن، ٢ خانووی قوڕ دروست دەكەن و دەست دەكەنە جوتیاری پاشان ٥ بنەماڵەیتیر ڕودەكەنە ئەم دەشتەو دەبنە ٧ ماڵ و گوندێكی بچوك دروست دەكەن، پێشتر هێندگەڕابوون بۆ شوێنێكی نیشتەجێبوو بۆیە ناوی گوندەكە دەنێن(عەوداڵ) واتا گەڕان ، پاشتێپەڕبوونی چەندین ساڵ ئەو ناوەلەسەر زمانی خەڵك كورت كراوەتەوە بۆ عەواڵ، لەئێستادا عەواڵ گەڕەكێكی گەورەی سلێمانییە و هەزاران خێزان دانیشتووی ئەم گەڕەكەن و خاوەنی قوتابخانەو بنكەی تەندروستین.
بینین لەسەر نەخشە