Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ئازادی لە سلێمانی

گەڕەکی ئازادی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەرەتای ساڵی١٩٤٠بەرەودوا بەشێك لە خەڵكی پێنجوێن و شارباژێڕ بە هۆكاری دوربوونی شاروچكەكەیان لە شاری سلێمانی دێن گوندێكی بچوک دروست دەكەن لەنزیك چیای گۆیژە و ئەزمڕ، ئەم ناوچەیە بەهۆكاری هەبوونی چیای ئەزمڕ و گۆیژە ، كانی و ئاوی زۆر دەبێت، خانووەكان كەدروست دەكرێن سەرجەمیان لەقوڕ دەبێت و سەقفەكەشی لە دار ، بۆیە ناوی دەنێن گوندی خانووە قوڕەكان، زەوی ئەوناوچەیە زۆر لەبار دەبێت بۆ كشتووكاڵ بۆیە خەڵكی ئەو ناوچەیە زۆربەی زەوییەكان دەكەن بە نۆك و گەنم، مزگەوێكیش دروست دەكەن كە ئیمامەكەی ناوی مامۆستا شەریف دەبێ بۆیە هەرپێی دەڵێن مزگەوتی مەلا شەریف، پاشان بەهۆی فراوانبوونی شار و هاتنی خەڵكی زۆر بۆ خاننوە قوڕەكان لەدوای ساڵی٢٠٠٥ ەوە بەبڕیاری شارەوانی سلێمانی گوندی خانووە قوڕەكان دەكرێت بە گەڕەكێك لەشاری سلێمانی و ناوی دەنێن گەڕەكی ئازادی، ئێستاش تاك تاكە خانووی قوڕماوە بەڵام بەهۆكاری گۆڕانكاری لەژیان زۆربەی خانووە قوڕەكان تێكدراون و كراون بەخانووی مۆدێرن، هەرچەندە خاننوە قوڕەكان ناوی كەم ماوە بەڵام لەكەسە بەتەمەنەكاندا ئێستاش هەر خانووە قوڕەكانی پێدەڵێن.
بینین لەسەر نەخشە