Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی مەجید بەگ لە سلێمانی

گەڕەکی مەجید بەگ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لە ناوەڕاستی ساڵی چلەكاندا شوێنی ئێستای گەڕەكی مەجید بەگ تەنها ١ ماڵ و كارێزێكی لێدەبێت ئەویش پیاوێك و ئافرەتێكی تێدا دەژین بەناوی مەجیدبەگی كوڕی قادرپاشا لەگەڵ جەمیلەخان، مەجید بەگ خاوەنی زەوییەكی زۆردەبێت و بۆیە كاری كشتوكاڵ دەكات و ئاژەڵداریش ، دواتر خەڵك لەپاڵ ماڵەكەی مەجیدبەگ دەست دەكەن بەدروست كردنی خانوو ئیتر ئەو ناوە بە مەجیدبەگ ناونرا ، مەجیدبەگ لەساڵی١٩٥٥دا بە نەخۆشی كۆچی دوایكرد و دوای خۆی چەند نەوەیەكی بەجێهێشت، دوای دروست كردنی زانكۆی سلێمانی بەشێك لە زەوییەكانی مەجیدبەگ كرایە زانكۆ، مەجیدبەگ كۆچی دوای كرد ، بەڵام ناوی مەجیدبەگ هەرماوە و ئێستا گەڕەكێكی دێرینی شاری سلێمانیە.
بینین لەسەر نەخشە