Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی بەکرەجۆ لە سلێمانی

گەڕەکی بەکرەجۆ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی١٧٠٣ز دا پێش دروستكردنی شاری سلێمانی كەسێك دەبێتە فەرمانڕەوانی میرنشینی بابان بە ناوی(بەكری كوڕی میرسلێمان) كەپێی دەڵێن بەكرەسور، ئەم بەكرەسورە حەزێكی زۆر بۆكشتوكاڵ دەبێت، بەشێوەیەك بەیانی تائێوارە خەریكی جوتیاری دەبێ،ئەم بەكرەسورە شوێنی ئێستای گەڕەكی بەكرەجۆ سەرجەمی دەكاتە كشتووکال و زەرعات پاشان دێت جۆگەیەكی گەورەدروست دەكات، ئاوی لە قلیاسان و سەرچناری ئێستاوە بۆ ڕادەكێشێت، ئیتر لەوكاتەوە پێی دەڵێن بەكرەجۆگە، لەسەردەمی بەكرەجۆگە دا كشتووکال زۆر پێشدەكەوێت، بەكرەجۆگە نێوانی لەگەڵ والی بەغدا باشنابێت، لەساڵی١٧١٥ز بەمەبەستی گەشت و گوزار سەردانی بەغداد دەكات بەتەواوی شێوە و شكڵی خۆی دەگۆڕێ، كاتێك لەبەغداد دەبێت كۆمەڵێك كورد خیانەتی لێدەكەن و شكایەتی لێدەكەن لای والی بەغداد ، پاش قۆڵبەست كردنی لەسێدارەدەدرێت، لەساڵی١٩٣٠ فەرمانبەرانی حكومەت خانوو دروست دەكەن لە كێڵگەكەی بەكرەجۆگە، ئیتر لەوكاتەوە بەوناوچەیە دەوترێ بەكرەجۆگە لەسەر زاری خەڵكی سلێمانی ناوەكەی كورتدەكرێتەوە دەبێتە بەكرەجۆ، بەكرەجۆ بەخیانەتی هاوزمانەكانی لەسێدارەدرا بەڵام ناوی بەكرەجۆ هەر دەمێنێت و گەڕەكێك یان ناحیەیەكی سلێمانیە و هەزاران كەس دانیشتوانیەتی.
بینین لەسەر نەخشە