Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی خەبات لە سلێمانی

گەڕەکی خەبات یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەرەتای ساڵی ١٩٥٠دا كۆمەڵێك قەرەج ڕودەكەنە شاری سلێمانی ، لەدەشتاییەكی گەورەدا چەند چادرێك هەڵدەدەن و نیشتەجێ دەبن ، ئەو دەشتاییە بەشی خوارەوەی باخی شێلم و تور دەبێت و بەشی سەرەوەشی كارێزێكی لێدەبێت لەگەڵ سەوزاییەكی زۆر، ئەم قەرەجانە مەڕ و ماڵاتیان دەبێت و زۆر زیرەك دەبن (بێژنگ ، شەن ، كەو یان دروست دەكرد)، ساڵانە لە وەرزی بەهار و هاوین و نیوەی پایز لە بەشی سەرەوەی ئەم دەشتە نیشتەجێ دەبن ئیتر خەڵكی ئەوكات ئەو ناوە ی بە قەرەجاوا ناوبردووە واتا شوێنی نیشتەجێبوونی قەرەجەكان ، پاش ساڵی ١٩٥٨ كە شار فراوان دەبێت و ئەم زەویانە دەفرۆشرێن و خەڵكی گوندەكانی دەوروبەر دێنە سلێمانی خانووی تێدادەكەن ، قەرەجەكان بەیەكجاری دەڕۆن و نایەنەوە، لەساڵی ١٩٧٥ دا تەندروستی سلێمانی كارێزەكە ناهێڵێت و چونك بەوتەی ئەوان سەرچاوەی نەخۆشی كۆلێرابووە لەو سەردەمەدا، لەكاتی شۆڕشی كورد دژی حكومەتی عێراقی ئەم قەرەجاوایە شۆڕش گێڕی زۆردەبێت و دەبێتە شوێنی ڕێكخستن و كارو چالاكی پێشمەرگەكانی ناو شار بووە ، بۆیە بەبڕیاری شارەوانی لەساڵی٢٠٠٢ دا ناوەی دەگۆڕێت بۆ خەبات، لەئێستادا خەبات گەڕەكێكی گەورەی سلێمانییەو خاوەنی بنكەی تەندروستی و قوتابخانەیە.
بینین لەسەر نەخشە