Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی بەرانان لە سلێمانی

Map of Baranan neighborhood in Sulaymaniyah (بەرانان)

گەڕەکی بەرانان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

گەڕەکی بەرانان یەکێکە لە گەڕەکە کۆن و دیارەکانی شاری سلێمانی، کە لەنێوان خەڵکی ناوچەکەدا بە ناوی «ریعایە»ش دەناسرێت. یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم گەڕەکە بوونی گردی ریعایەیە (کە بە گردی UN ناسراوە) چونکە لە ڕابردوودا بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی (UN) لێ بووە. هەروەها گردی ئەندازیاران یەکێکی ترە لە شوێنە بەرز و گرنگەکان کە دەکەوێتە سنووری ئەم گەڕەکەوە. بەرانان ئەمڕۆ ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی ئارام و دڵگیرە لە شارەکەدا.
بینین لەسەر نەخشە