Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی بەرزایەکانی قەیوان لە سلێمانی

Map of Barzaiakani Qaiwan neighborhood in Sulaymaniyah (بەرزایەکانی قەیوان)

گەڕەکی بەرزایەکانی قەیوان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

پڕۆژەی بەرزاییەکانی قەیوان کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی گەورەیە لە شاری سلێمانی کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە بنیات نراوە. ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە ٧,٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت کە بەسەر ڤێلا و شوقەدا دابەش بوون. ڕووبەری یەکەکانی نیشتەجێبوون لەم کۆمەڵگەیەدا لە نێوان ١٠٧ بۆ ٢٠٠ مەتری دووجادایە. بەپێی نەخشە و سنوورە جوگرافییەکان، پڕۆژەی بەرزاییەکانی قەیوان هاوسنوورە لەگەڵ کۆمپانیای بیابان، شاری پزیشکان، شاری سپی، شاری ڕۆشنبیران، و شاری فەرمانبەران.
بینین لەسەر نەخشە