Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی دەرگەزێن لە سلێمانی

گەڕەکی دەرگەزێن یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

چەند ساڵێك دوای دروستكردنی شاری سلێمانی، ٧ خێزانی شاری دەرگەزێنی پارێزگای هەمەدان دێنە شاری سلێمانی. ئەم ٧ خێزانە سونی مەزهەب دەبن و لەدەستی شیعەكان ڕادەكەن تا ژیانی خۆیان بپارێزن. پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لە دەسەڵاتدارانی بابان لەشوێنی ئێستای گەڕەكی دەرگەزێن نیشتەجێ دەبن و كۆڵانێكی بچوك دروست دەكەن. (لەكۆندا شاری هەمەدان بە شورا دەوردراوەبوو، لەناو ئەم شورایانەدا چەند دەرگایەك هەبووە و هەر دەرگایەك ناوی خۆی هەبووە، یەكێك لەو دەرگایانە ناوی دەرگا زێڕین بووە. ناوی دەرگەزێن پێشتر دەرگا زێڕین بووە بەڵام ئەم ناوە كەمێك لەسەر زمانی خەڵك قورس بووە بۆیە كردوویانە بە دەرگەزێن.) ئەو ٧ خێزانەش ناوی ئەو كۆڵانە بچوكە بەناوی شارەكەیان لەئێران دەنێن بەناوی دەرگەزێن. ئێستا دەرگەزێن گەڕەكێكی دێرینی شاری سلێمانییە و هەزاران كەس دانیشتوانییەتی.

بینین لەسەر نەخشە