Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی زەرگەتە لە سلێمانی

گەڕەکی زەرگەتە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەكۆتای ساڵی١٩٧٧ دا سەرۆكۆماری ئەوكاتی عێراق فەرمانێك دەردەكات كە زەوی بەسەر نائیب زابت وبنەماڵە شەهیدەكانی عێراقدا دابەشبكرێ بۆئەم مەبەستەش لە سلێمانی شوێنی ئێستای گەڕەكی زەرگەتە یان زەرگەرتە زەویەكی بەرفراوانی دەبێت، بۆیە سەرۆكشارەوانی ئەوكات بریاری دابەشكردنی دەدات زەویەكان ٢٠٠مەتری دەبن زۆربەیان، هەرمەترێك بە ١ دینار دەدرێتە شەهید و نائیب زابتەكان لەگەڵیشیدا سلفەعەقاریان دەداتێ كە هەشت هەزار و ٥٠٠دینار دەبێت ، گردێكی لێدەبێت ئەم گردە زەردەزیڕە یان زەردەواڵەی زۆر دەبێت بۆیە پێی دەڵێن گردی زەرگەتە ئیتر ئەو ناوە پێی دەڵێن زەرگەتە یان لای گردی زەرگەتە، زەرگەتە زۆربەی زەییەكانی گەنم دەبێت پێش دابەشكردنی، لەساڵی١٩٧٨ەوە هاوڵاتیان دەست دەكەن بەكردنەوەی خانووەكانیان و گەڕەكی زەرگەتە یان زەرگەرتە دروست دەكەن، ئێستا زەرگەرتە گەڕەكێكی گەورەی شاری سلێمانییە و زۆربەی دانیشتوانی خەڵكی شارباژێڕن.
بینین لەسەر نەخشە