Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی هەواری تازە لە سلێمانی

گەڕەکی هەواری تازە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەکۆتای ساڵی ١٩٦٩دا شوێنی ئێستای گەڕەکی هەواری تازە چەند ماڵێکی زۆر کەمی لێدەبێت ، ئەوكات هەورازێك هەبووە لە فەرعەكەی ئێستای بەرامبەر كوردەواری خەجێ خانم ، ٥ تا ٦ ماڵ دەبێت لەویا ، ئیتر هیچ خزمرتگوزاییەكی نەبووە تا حكومەت لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠دا كارمەندی شارەوانی دەنێرێت بۆ ئەو كۆمەڵە ماڵە ، دیارە ماڵەكان ئەوكات زیادیان كردوە و ژمارەیان گەیشتۆتە سەدان ماڵ و مزگەوتیشیان هەبووە بەناوی مزگەوتی نەقشبەندی ، كاتێك كارمەندی شارەوانی دەچێت بەخەڵكی ئەو ناوچەیە دەڵێت ئێرە شوێنێكی بەرزە و گەڕەكێكی تازەشە بۆیە ناوی دەنێت هەواری تازە ، پاشان حكومەت پاسی مەسڵاحەی بۆ دابیندەكات و مەشروعی ئاو و زێرابی بۆ دروست دەكات ،لەساڵی ١٩٨٤ دا حكومەت دەست دەكات بە دروست كردنی جادەی ٣٠مەتری و ئیتر هەواری تازە بەتەواوی دڵگیردەبێت و خەڵك بەلێشاو ڕودەكە ئەو گەڕەكە و زەویەكان دەكڕن و دەیكەنە خانوو ، لەئێستادا هەواری تازە خاوەنی بازاڕ و قوتابخانە و بنكەی تەندروستییە ، هەزاران ماڵ دانیشتووی ئەوگەڕەكەن.
بینین لەسەر نەخشە