گەڕەکی هوانە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لەسەردەمی لۆلۆییەكان و گۆتییەكان شوێنی ئێستای گەڕەكی هوانە ئاوەدان بوە ، چەندین جار ئەم ناوچەیە ئاوەدان كراوەتەوە و چۆڵ كراوە ، جابەهۆی شەڕ و جەنگ بێت یان هەرهۆكارێكی تر، لە ساڵانی ١٩٧٠ و بەرەودوا خەڵكانی گوندەكانی دەورووبەری شارباژێڕ هاتن ئەم گەڕەكە بچووكەیان دروست كرد ناویان نا هوانە واتا دەسكەوان ، جا شوێنی ئەوكاتی هوانە دەشتێكی زۆر گەورەبووە و زۆربەی كراوە بەنۆك و گەنم ، ئەوكۆمەڵە ماڵە دیارە خەریكی كشتوكاڵ بوون، لەساڵی ١٩٨٦دا مزگەوتێك دروست دەكرێ بۆ ئەوكۆمەڵە ماڵە ناوی دەنێ مزگەوتی گەورەی هوانە ، لەئێستادا گەڕەكی هوانە ناوچەیەكی گەورەی پیشەسازی لێیە و سەدان دوكان كاری دروستكردن دەكەن ،هەزار كەس دانیشتوانی ئەم گەڕەكەن و خاوەنی قوتابخانەشن.