گەڕەکی ئبراهیم پاشا یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
گەڕەکی ئیبراهیم پاشا بەناوی ئیبراهیم پاشای بابان ناونراوە، ئەو میری بەناوبانگی میرنشینی بابانی کوردە کە لە ساڵی ١٧٨٤دا شاری سلێمانی دامەزراندووە و ناوی لە باوکییەوە (سلێمان پاشا) ناونا. بۆ بەرزڕاگرتنی یادی دامەزرێنەرەکەی شار، پەیکەرێکی ئیبراهیم پاشا لە نزیک سەرای سلێمانی دانراوە.