Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ئێم جەی تاوەرز‎ لە سلێمانی

گەڕەکی ئێم جەی تاوەرز‎ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

تاوەرەکانی ئێم جەی (MJ Towers) پڕۆژەیەکی مۆدێرن و گەشاوەیە لەلایەن کۆمپانیای "ئێم جەی هۆڵدینگ" (MJ Holding) لە ناوچەی زێڕینی باکووری سلێمانی بەرامبەر پارکی هەواری شار دروستکراوە. پڕۆژەکە پێکهاتووە لە شوقەی نایاب بە ڕووبەرەکانی ٧٧، ١١٢، ١٤١، ١٤٩ و ٢٤٧ مەتر دووجا بە دیمەنی سەرنجڕاکێشی پارک. سەرجەم شوقەکان غازی مۆدێرنی ناوەندی، ئاو، کارەبای بەردەوامی ٢٤ کاتژمێری، پارکینی داخراو، مەلەوانگە، یاریگای منداڵان، و ناوەندی تەندروستیان هەیە.
بینین لەسەر نەخشە