Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کانی ئاسکان لە سلێمانی

گەڕەکی کانی ئاسکان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەپێش دروستكردنی شاری سلێمانی ، شوێنی ئێستای گەڕەكی كانێسكان دار و درەختی چڕبووە و كانیشی لێبووە ،هەر لەم كانیە بابانیەكان كارێزیان دروست كردووە بۆ ئاوی خەڵكی ئەوكاتی سلێمانی ، ئاسكەكان لە چیای گۆیژە وە دابەزیون لەو كانیە ئاویان خواردۆتەوە ، خەڵكیش چەندجارێك ئەم ئاسكانەیان بینیوە ، ئیتر ناویان ناوە كانی ئاسكەكان یان كانی ئێسكان ، كارێزەكە تا سەرەتای ساڵی٢٠٠٠ مابوو بەڵام دواتر سەرجەمیان ڕێڕەوی ئاوەكەیان گۆڕدراو حكومەت بۆ مەبەستی تر بەكاری هێنا، كانی ئێسكان ئێستا گەڕەكێكی دێرینی شاری سلێمانیە.
بینین لەسەر نەخشە