Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی قەرەتۆغان لە سلێمانی

گەڕەکی قەرەتۆغان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەپێش هاتنی سوپای عوسمانی بۆ داگیردنی ناوچەی سلێمانی ، چەند خێزانێك هەبوون لە عەشیرەتی میرەیی ، لە و ناوچەیەك ژیاون كە كانی لێبووە ، كاتێك عوسمانییەكان دێن ئەم ناوچەیە داگیر دەكەن ، ناوی ئەو دەشت و ناوچەیە دەنێن قەرەتوگان واتا هەڵۆی ڕەش ، دواتر لەسەر زاری خەڵك ناوەكەی گۆڕدراوە بە قەرەتۆغان ، لە ئێستادا قەرەتۆغان گەڕەكێكی گەورەی سلێمانییەو هەزاران خێزان دانیشتوانی ئەم گەڕەكەن .
بینین لەسەر نەخشە