Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کارێزە ووشک لە سلێمانی

گەڕەکی کارێزە ووشک یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی١٩٦٣دا پیاوێك دەبێت بەناوی سەعیدبەگ باخێكی زۆر گەورەو ڕازاوەی دەبێت لەگەڕەكی ئێستای كارێزە وشك، ئەوكات كارێزە وشك ١كارێز و ١ كانی پڕ ئاوی دەبێت، كارێزەكە لە دەوری باخەكەی سەعید بەگ دەبێت ، كانیەكەش لە خوار بەرزاییەكە دەبێت، كاتێك سلێمانی مەشروعی ئاوی بۆكراوە كەشف هاتوە سەیری كارێزەكە دەكەن سەیرەكەن ئاوی زۆری لێدێت و بۆیە دەڵێن ئەم كارێزە كافیە بۆ خەڵكی ئەم ناوە و مەشروعی ئاوی ناوێت ،خەڵكەكە بەمە دڵگران دەبن بۆیە دەچن ڕێڕەوی سەرەكەی كارێزەكە دەگرن تابڵێن كارێزەكە وشكی كردوە، دواتر كەشفی دووەم دێ سەیرەكە كارێزەكە زۆركەم ئاوی لێدێت و وشكی كردوە بۆیە لەسەر كارێزەكە دە ونوسرێ كارێزە وشكەكە ،ئیتر لەوكاتەوە هەر بر كارێزە وشكەكە ناونرا، كانی و كارێزەكەش تا ٢٠١٠ ئاویان هەبوو، ئێستا كارێز و شوقەكە نەماون شوێنەكەیان كردوە بە شوقە و شەتڵگە بەڵام ناوی كارێزە وشكەكە هەرماوە.
بینین لەسەر نەخشە