Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی قالاوە لە سلێمانی

گەڕەکی قالاوە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی١٩٦٧دا پیاوێكی كرێچی دەبێت بەناوی(قادر ساڵح كەڵەكنی) بەقالەی شێلم بەناوبانگ بوو ،ئەم پیاوە زۆر فەقیر حاڵ دەبێت ، گوێدرێژێك و عەرەبانەیەكی دەبێت لەگەڵ تانجییەك، بەیانیان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتندا ڕوودەكاتە بازاڕ بۆ حەماڵی كردن و ئێواران دێتەوا ماڵەكەی خۆی ،دەست كورتی ئەم پیاوە ناچار دەكات لە كرێچییەتی نەمێنێت و بچێتە بەشی خوارەوەی شار، ئەوکات دەشتێك دەبێت لە خوارەوەی سلێمانی كە هیچ كەسێكی لێ ناژی، كاك قادر دێتە ئەم دەشتە پارچەزەوییەك بە قەرز لە حاجی محمدی كۆڵك دەكڕێت ژورێك بە قوڕ و بەرد دروست دەكات و سەقفەكەشی بە دار، پاش كاك قادر زۆربەی كرێ چییەكانی شار دەچن لە تەنیشت خانووەكەی كاك قادر خانوو دروست دەكەن و كۆڵانێكی بچوك پێك دەهێنن، ئەم كۆڵانە لە ١١ماڵ پێكدێت، ئیتر كرێچییەكان كۆدەبنەوە و وەك ڕێزێك بۆ كاك قادر كە یەكەم كەسبووە ئاوەدانی كردۆتەوە ناوی دەنێن قادرئاوا ،بەڕۆشتنی چەندساڵێك ئەوناوە لەسەرزاری خەڵك كورت دەكرێتەوە بۆ قالاوە، لەئێستادا قالاوا گەڕەكێكی گەورەی سلێمانییە و هەزاران خێزان دانیشتوانییەتی، كاك قادریش تا ئەم ساتە لەژیاندا ماوە.
بینین لەسەر نەخشە