Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی

گەڕەکی کازیوە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ٢٠٠٠دا حكومەت كۆمەڵێك زەوی دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە بۆ فرۆشتن بەهاوڵاتیان لە چەند شوێنێك ،یەكێك لەو ناوچانە لە كۆتا خاڵی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی دەبێت كە بە ساردترین گەڕەكی سلێمانی دادەنرێت ، پاشان خەڵك زەوییەكان دەكڕن و دەستدەكەنە خانوو دروست كردن ، ناوی ئەم گەڕەكە ساردەش دەنێن كازیوە واتا ئەو دیمەنە جووانەی بەیانیان پێش خۆرهەڵات لەپشتی چیای گۆیژە دەردەكەوێت ، هاوینانی ئەم گەڕەكە فێنكە و زستانی كڕێوە و سەرما و بایەكی لەڕادە بەدەری هەیە، لەساڵی ٢٠١٠ كۆمەڵێك شوقەی جوان لەم گەڕەكە دروست كرا كە بە شوقەكانی گۆیژە ناونرا، لەئێستا هەزاران خێزان دانیشتوانی ئەم گەڕەكەن و زۆربەی شارباژێڕین.
بینین لەسەر نەخشە