Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی

گەڕەکی مەڵکەندی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەدوای هاتنی بابانییەكان لە قەڵاچوالانەوە بۆ سلێمانی ، گوندێكی بچووك هەبووە، ئەم گوندە جۆرربەردێكی زۆر پتەوی دەبێت بۆ دروستكردنی بینا ، خەڵكی ئەم گوندە بەپیاو و ژنەوە جۆرەدەفرێكی دەمكراوەیان دروست دەكرد لە قوڕێكی سور ومەیلەو زەردی پاك و بێژراو ، پاشان دەیانفرۆشت و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كارەبوو ،پێیان دەوت مەركانە یان مەڵكەنی ، جالەسەر ئەم مەڵكەنییە نەخش و نیگاری جوانیان دروست دەكرد ، لەدوای هاتنی بابانییەكان و دروستكردنی شاری سلێمانی، قافڵەی بازرگانەكان بەتایبەت توركەكان ئەم دەفرە(مەڵكەنی) یان لەگەڵ خۆیان دەبردەوە بۆ ئەستەنبوڵ، ئیتر دەفری مەڵكەنی بەناوبانگ بوو ، كارگەیەكی بچووكیان دروستكرد بەناوی كارگەی مەڵكەنی و گوندەكەشیان كردە گەڕەك و ناویان نا مەڵكەنی، لەسەر هەندێ زار پێیان دەوت مەڵكەندی ، لەئێستادا كوپەڵە ی مەڵكەندی نەماوە بەڵام گەڕەكی مەڵكەندی وەك خۆی ماوە و سیمایەكی دێرینی بەخشیوە بە سلێمانی.
بینین لەسەر نەخشە