گەڕەکی سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لەساڵ١٩٥٤ دا شەریكەیەكی یۆنانی دێت بەناوی شەریكەی(دۆكسیادس) ئەم شەریكە كاتێ دێتە شوێنی سەرچناری ئێستا سەیرەكات بەردەڵان خۆڵی ئەم ناوچەیە زۆر گونجاوە بۆ چیمەنتۆ بۆ یە بڕیاری دروست كردنی شەریكەیەكی چیمەنتۆ دەدات، ئەم شەریكەیە زۆربەی زۆری كارمەندەكانی بیانی دەبن بۆیە لەگەڵ دروستكردنی كارگەكە خانوو بۆ سەرجەم كارمەندانی كارگەكە دروست دەكات لەگەڵ بازاڕ و نەخۆشخانە واتا گەڕەكێكی بچوكی بۆ ئەو كارمەندو كرێ كارانە دروست كرد، پاش چەند ساڵێك كۆمەڵێ خانووی ترشی دروست كرد بۆ كارمەندە ئیسپانییەكان بەناوی خانووە ئیسپانییەكان ، كە دواتر درا بە كوردەكان، شوێنی ئێستای سەرچنار چواردەوری بەرزای دەبێت بۆیە لەبنی ئەو بەرزاییانەدا ئاوێك هەڵدەقوڵێت كە بەكارێزێكدا دەهێنرێت بۆ چەمی ئێستای سەرچنار ، بەشی خوارەوەی ئەم كارێزە چناری زۆر دەبێت جا كە خەڵكی ئەو ناوچەیە دەچون بۆ ئاو وتویانە دەچین بۆ سەرچنار ، ئیتر ئەو ناوە بە سەرچنار ناوی دەركردووە، لەساڵی ٢٠٠٨ كارگەی چیمەنتۆكەش ڕوخێنرا ، لەئێستادا سەرچنار گەڕەكێكی گەورەی سلێمانیە و هەزاران كەس دانیشتوانیەتی.