Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی شێمحێدین لە سلێمانی

گەڕەکی شێمحێدین یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەپسەرەتای ساڵانی ١٩٣٠ دا پیاوێك دەبێت بەناوت شێخ محی الدینی كوری شێخ ڕەشید ناسراو دەبێت بە مامۆستا شێخ محێدینی سەرشەقام، ئەم پیاوە كەسێكی زۆر لەخواترس دەبێت و خاوەنی مدرسەی الصبیان دەبێت ، ئەم شێخ محیدینە دێت گردێك لە كاک عەبدوڵای ڕیخۆڵە دەكڕێت بە ١٥٠ ڕۆپیە ،ئەوكات قافڵەی بازرگانەكان بە بەردەم ئەو گردەدا تێپەڕبوون واتا شوێنێك بووە وەك و گردێكی سەرەڕێگاوابووە ، بۆیە وەسیەت دەكات لەسەر ئەوگردە بنێژرێت كاتێك مرد ،چونك وتوویەتی ئەوشوێنە سەرەڕێگایە كاتێك كەسێك بەویادا ڕۆشت با دوعایەك یان فایحایەك لەسەر گۆڕەكەم بخوێنێ، ئیتر لەو كاتەوە ناویان نا گردەكەی شێخ محێدین ، پاشان خەڵك لە نزیكی ئەم گردە خانوو و كۆڵانیان دروستكرد ناویان نا گەڕەكی شێخ محیدین، گۆڕی شێخ محێدین و گۆڕستانەكەش تام ئەم كاتەش ماوە.
بینین لەسەر نەخشە