Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی عەلی ناجی لە سلێمانی

گەڕەکی عەلی ناجی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

عەلی ئاغا ناجی كوڕی حاجی ساڵح لەساڵی١٩١٠ لە سلێمانی لەدایك دەبێت عەلی ناجی خوێندن لەشاری بەغدا تەواو دەكات ، زمانی ئینگلیزی زۆر بەباشی دەزانێت ، عەلی ناجی خاوەنی موڵك و ماڵێكی زۆر دەبێت لە گەڕەكی ئێستای عەلی ناجی بەشێك لەو سامانەی دەبەخشێتە كاری خێرخوازی لەوانە ( مزگەوتێك دروست دەكات بۆ دانیشتوانی گەڕەكی عەلی ناجی لەساڵی١٩٧٥ دا عەلی ناجی كۆچی دوای دەكات و ماڵەكەی خۆی دەبەخشێتە حكومەت و دەیكاتە نەخۆشخانە بەناوی نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە گردی عەلی ناجی، بەهۆی كارە خێرخوازییەكانیەوە ئەو گەڕەكەی چەندین ساڵ عەلی ناجی لێی نیشتەجێ بوو ناویان نا گەرەكی عەلی ناجی، لەئێستادا گەرەكی عەلی ناجی گەڕەكێكی دڵگیری سلێمانییەو دانیشتوانەكەی خەڵكی ڕەسەنی سلێمانین.
بینین لەسەر نەخشە