Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی

گەڕەکی قڕگە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

کاتێک دەوڵەتی عوسمانی دەست بەسەر شاری سلێمانیدا دەگرێت لەساڵی١٨٥٠ زاینی، شوێنی ئێستای قڕگە شوێنێکی دورەدەست دەبێت بەڵام ستراتیژی و بەرز و نزمی زۆردەبێت و کانی و ئاویشی دەبێت، بۆیە عوسمانییەکان دەیکەنە شوێنی سەربازگەی سەرەکەی دەوڵەتی عوسمانی لە سلێمانی پاش جەنگی یەکەمی جیهانی و ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی، بەدیاری کراو بە دیاری کراو لە ساڵی ١٩٢٠ و ساڵانی دواتر خەڵکی گوندە دورەدەستەکان بە هۆکاری نزیکی لەشار دێن ئەم شوێنە ئاوەدان دەکەنەوە و گوندێکی بچووک دروست دەکەن و سود لە کەرەستەی سەربازگەکە دەبینن بۆ دروست کردنی خانووەکانیان پاشان دەست دەکەنە کشتوکاڵ بەتایبەت زەویەکان دەکەنە گەنم و نۆک، بەڕۆشتنی چە ندین ساڵ ناوی (قةرالکة) واتا سەربازگە، لە سەرزاری خەڵکی سلێمانی کورتکراوەتەوە بۆ قڕگە، ئێستا قڕگە گەڕەکێکی گەورەی سلێمانییە و دانیشتوانەکەی زیاتر خەڵکی پێنجوێن و شارباژێڕن و خاوەنی مەکتەب و بنکەی تەندروستین.
بینین لەسەر نەخشە