Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی عەواڵ لە سلێمانی

Map of Aawal neighborhood in Sulaymaniyah (عەواڵ)

گەڕەکی عەواڵ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩٥٥دا دوو بنەماڵە بەناوی شێخ ڕەسول و شێخ تەها ڕوودەكەنە شاری سلێمانی بۆ نیشتەجێبوون، بەڵام شوێنێكی وەهایان دەستناكەوێت، بەناچاری بۆ ماوەیەك بەكرێ لە خانوویەك دەمێننەوەر. ئەم دوو بنەماڵەیە زۆر دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی شوێنێك لە دەوری سلێمانی تا دەچنە شوێنی ئێستای گەڕەكی عەواڵ كە كانییەك لێدەبێت و زەوییەكی تەختی گونجاو بۆ كشتووكاڵ و خانوو دروستكردن. دوو خانووی قوڕ دروست دەكەن و دەست دەكەن بە جوتیاری، پاشان ٥ بنەماڵەی تر ڕوودەكەنە ئەو دەشتە و دەبنە ٧ ماڵ و گوندێكی بچوك دروست دەكەن. پێشتر زۆر گەڕابوون بۆ شوێنێكی نیشتەجێبوو بۆیە ناوی گوندەكە دەنێن (عەوداڵ) واتا گەڕان. پاشتێپەڕبوونی چەندین ساڵ، ئەو ناوە لەسەر زمانی خەڵك كورتكراوەتەوە بۆ عەواڵ. لەئێستادا عەواڵ گەڕەكێكی گەورەی سلێمانییە، هەزاران خێزان دانیشتوانیەتی و خاوەنی قوتابخانە و بنكەی تەندروستییە.

بینین لەسەر نەخشە