گەڕەکی قلیاسان یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لە سەردەمی میرنشینی ساسانی دا كاتێك حوكمی ناوچەی ئێستای سلێمانییان كردوە شوێنی ئێستای گەڕەكی قلیاسان بەرز و نزمیەكی زۆر دەبێت ، بۆیە ساسانیەكان بەشوێنێكی ستراتیژی سەیری دەكەن بۆ بواری سەربازی ، چەند تەپۆڵكەیەكی باشی لێدەبێت و لەسەر ئەوتەپۆڵكانە بنكە و قولەی سەربازی دروست دەكەن بۆ بەرگری كردن لە هێرشی دوژمن ، كاتێك خەڵكی ئەو ناوچەیە یان ڕێبوار بەو ناوەدا ڕۆشتوون پرسیاریان كردوە ئەوە چیە بەو تەپۆڵكانەوە وتوویانە قولەی ساسانیە دواتر ئەو ناوە لەدەمی خەڵك بوە بە قولەی سان لەكۆتایشدا و پاش چەند سەدەیەك بوە بە قلیاسان، ئێستا نەقولەی ساسانی ماوە نە ساسانیەكانیش بەڵام ناوی قلیاسان و چەمەكەی هەرماوە.