گەڕەکی ئابڵاخ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
كاتێك عوسمانییەكان دەست بەسەر شاری سلێمانیدا دەگرن گوندێك دەبێت ئەم گوندە دوو كانی دەبێت یەكێكیان پێی دەڵێن( كانی مامەحەمە )و ئەوی تریام (كانیە كۆنەكەی ئابڵاخ) بۆیە عوسمانیەكان كاتێك ئەم دووكانیە دەبینن پێی دەڵێن ( ئاق بولاق) ئاق بەواتای( سپی) بولاق واتاا( كانی) واتای هەردوكیان كانی ڕون یان كانی سپی دێت، پاشان لەسەر زاری خەڵكی سلێمانی كورتكراوەتەوە بۆ ئابڵاق یان ئابڵاخ ، گەڕەكی ئابڵاخ لەسەردەمی لۆلۆییەكانەوە خەڵكی تێدا ژیاوە و تا ساڵی١٩٦٠ گوندێكی دورە دەستی سلێمانی بووە بەڵام بەهۆی گەورەبونی شارەوە بوور بە گەڕەكێكی سلێمانی ، ئابڵاخ چەندین جار بەهۆی ڕوداوە مێژوییەكانەوە تێكدراوە و چۆڵكراوە دواین جار خەڵكی شارباژێر بەتایبەت خەڵكی ماوەت ئەم گوندەیان ئاوەدان كردۆتەوە، مزگەتێكی هەیە لە ئابڵاخ بەناوی مزگەوتی ئابڵاخ ٢٤٣ساڵ پێش دروست بوونی شاری سلێمانی دروست كراوە ، ئەوەی بەنهێنی ماوەتەوە مێژووی دروستبوونی ئابڵاخە كە هیچ مێژوویەك یان بەڵگەیەك نیە تا بیسلمێنێ كەی دروست كراوە، ئێستا ئابڵاخ گەڕەكێكی دڵگیری سلێمانیە، عوسمانییەكان نەمان بەڵام ئابڵاخ ساڵ لە دوای ساڵ خۆشتر و دڵگیرتر دەبێ.