Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی شێخ عەباس لە سلێمانی

گەڕەکی شێخ عەباس یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩٧٢دا پیاوێك دەبێت بەناوی شێخ محمد، ئەم شێخ محمدە لە بنەماڵەی ئاینی شێخ عەباسی كوڕی شێخ عیسای بەرزنجە دەبێت. ئەم كاك شێخ محمدە لەبەر نەداری و هەژاری ناچار دور لە ئاوەدانی و یەكەم خانوو دروست دەكات لە دەشتێكی چۆڵەوانیدا بەرامبەر گەڕەكی وڵوبەی ئێستا. پاشان ماڵی تر دێن تا ساڵی ١٩٨٠ ژمارەی ماڵەكان دەگاتە ١٣ ماڵ و گەڕەكێكی بچوک دروست دەكەن. شێخ محمد ناوی ئەم گەڕەكە تازەیە بەناوی باپیرەگەورەیەوە دەنێت شێخ عەباس. شایەنی باسە شێخ عەباس برای سەید سادقە كە ئێستا قەزای سەید سادقی بەناوەوە ناو نراوە. لە ئێستادا گەڕەكی شێخ عەباس هەزاران خێزان دانیشتوانییەتی؛ بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانییەوە تێكەڵ بە گەڕەكی وڵووبە بووە و بەئاستەم لێك جیادەكرێنەوە. شێخ محمد لە ژیاندا نەماوە بەڵام ناوی شێخ عەباس تا هەتایە دەمێنێت و گەڕەكێكی دڵگیری سلێمانییە.

بینین لەسەر نەخشە