Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی دارۆغا لە سلێمانی

گەڕەکی دارۆغا یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

بە نیزیكەی لە ساڵی١٨٤٠ دا پیاوێك دەبێت بەناوی دارۆ یان دارا، ئەم پیاوە دێت یەكەم خانوو دروست دەكات لە شوێنی ئێستای گەڕەكی دارۆغا، ئەوكات دارۆغا كارێزێكی دەبێت كە دواتر ئاوەكەی ڕادەكێشرێت بۆ مزگەوتەكە، بە وتەی نەوەی شەشەمی كاك دارۆ یان دارا، كاك دارۆ كەسێكی نیزامی میر نشینی بابانی دەبێت ، دواتر لە نزیك ماڵەكەی خەڵكی تریش بەهۆكاری هەبوونی كارێز خانوو دەكەن پاشان دەبێتە ڕیشسپی ئەو خەڵكە بۆیە پێی دەڵێن دارۆ ئاغا یان دارا ئاغا كەدواتر مزگەوتێكیش دروست دەكەن هەربەناوی ڕیشسپییەكەیانەوە دارۆ ئاغا، ئیتر ئەوناوە هەربەناوی دارۆ ئاغاوە ناونراوە ،لەسەرزانی خەڵكی سلێمانی ناوەكە كورت كراوەتەوە بۆ دارۆغا، ئێستا گەڕەكی دارۆغا بێجگە لە خانوو خاوەنی بازاڕێكی بچوكە و چەندین نەوەی لەو گەڕەکەکەدا پێگەیشتون و نەوەكانی دارۆ ئاغا شانازی بەناوی باپیرە گەورەتانەوە دەكەن كە گەڕەكێكی دێرین بە ناوەوەیە.
بینین لەسەر نەخشە