گەڕەکی هەواری شار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
گەڕەکی هەواری شار دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، لەسەر ڕێگای سلێمانی–قەیوان. ناسراوترین شوێنی ئەم گەڕەکەیە «پارکی هەواری شار»، کە وەک یەکێک لە گەورەترین پارکەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. پارکەکە زیاتر لە ٣٠٠٠ جۆر نەمام و گوڵی تێدایە، لەگەڵ دەریاچەی دەستکرد، شانۆی رۆمانی (کراوە)، ڕێڕەوی پایسکیل سواری، و شوێنی سکەیت بۆۆردیش.