گەڕەکی هەوارە بەرزە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لە ساڵی١٩٧٤ پیاوێك دەبێت بەناوی نوری قالەی كاكەمەلا، ئەم پیاوە وەكالەتی شەریكەی بیبسی دەبێت لە شاری سلێمانی و لە تەنیشتی ئامادەی پێشەسازی سلێمانی و پشتی هۆتێل هاژە، ئەم كاك نوریە كاتێك دەچێتە هەوارەبەرزەی ئێستا شوێنێكی هەوراز وبەرز دەبێت و نزیكی ٥٠ماڵی لێدەبێت و خەڵكی ئەو ناوا پێی دەڵێن هیلاكاوا یان داربەڕووەكان، كاك نوری خانوویەكی گەورەی دروستكرد و پێیان ئەوت قەسرەكەی كاك نوری، بەسەیارەكەی بیبسی دابەشدەكرد بەسەر دوكانەكانی شار و ناوبازاردا، كاك نوری دراوسێیەكی دەبێت ناوی كەریمی عەریزەنووس دەبێت ، پرسیاری لێدەكات ناوی ئەم گەڕەكە بنێین چی كاك كەریمیش دەڵێ لەپشتی چیای گۆیژە لوتكەیەك هەیە ئەم لوتكەیە پێی دەڵێن هەوارە بەرزە( جا لەناوەڕاستی شارەوە پشتی چیای گۆیژە لوتكەیەك دەردەکەوێت ، ئەوە هەوارە بەرزەیە) .... ئیتر قطعەیەك دەهێنن دەنوسن گەڕەكی هەوارەبەرزە، هەوارەبەرزە پێشتر زۆر گەورەبوو بەڵام دوای دروستكردنی جادەیەكی سەرەكی كە جادەی سیمەتری دەبەستێتەوە بە شەستمەتری دەبێتە ٢ كەرتەوە بەشێكیان پێی دەڵێن گەڕەكی گۆیژەی تازە و ئەوی تریان بە هەوارە بەرزە دەمێنێتەوە، كاك نوری و كاك كەریمی عەریزەنووست لەژیان نەماون بەڵام ناوی هەوارەبەرزە تا ئێستاش ماوە و گەڕەكێكی زۆر دڵگیری سلێمانییە.