Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی

Map of Ibrahim Ahmad neighborhood in Sulaymaniyah (ئیبراهیم ئەحمەد)

گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩١٤دا پیاوێك لەدایك دەبێت، ئەم پیاوە كەسایەتییەكی نوسەر و سیاسی بوو، خزمەتێكی زۆری بە بزوتنەوەی شۆڕشی كوردی كردووە. لەساڵی ٢٠٠٠دا كۆچی دەكات و لە گردی سەلیم بەگ بەخاك دەسپێرێت. ئەم گردە دەكەوێتە سەرەتای گەڕەكێك كانییەكی لێبووە بە ناوی كانی شەكراو، ئەم كانیە درێژ دەبێتەوە بۆ گەڕەكی هۆمەرەكوێری جاران. ئەم گەڕەكە لەسەرەتای ٢٠٠٢دا دروستكرا، سەرەتا تەنها چەند ماڵێكی كەم بوون لە نزیكی مزگەوتی بەهەشت، دواتر شەقامێك لە جادەی شەست مەتری دروست دەكرێت بۆ ئەو كۆمەڵە ماڵە و لەوێشەوە بۆ قڕگە. ناوی ئەم گەڕەكەش بەناوی ئیبراهیم ئەحمەدەوە نرا. لەئێستادا گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد هەزاران كەس دانیشتوانییەتی، بازاڕێكی گەورەی هەیە و خاوەنی قەتابخانەیە. بەهۆی بوونی مزگەوتی بەهەشت لەم گەڕەكەدا، لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان خەڵكێكی زۆر لە سەرجەم گەڕەكەكانی ترەوە ڕوودەكەنە ئەم گەڕەكە، بووەتە مەڵبەندی كۆكەرەوەی مسوڵمانانی پارێزگای سلێمانی.

بینین لەسەر نەخشە