Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی

گەڕەکی کانی کوردە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٢دا پیاوێك دەبێت بەناوی ( حەمەساڵح محمد) ، ئەم كاك حەمە ساڵحە دوو دەواجینی دەبێت لە شوێنی ئێستای کانی کوردە و نزیكی ئەم دواجینە چەندماڵێكی لێدەبێت ،بۆیە ئەو چەند ماڵە یان خەڵكی دەوروبەر بەو ناوچەیە دەڵێن دەواجینەكە ، كاك حەمەساڵح بۆ دەواجینەكانی پێویستی بە كارەبا دەبێت بۆیە سەردانی قایمقام دەكات بۆ ڕاكێشانی خەتێكی كارەبا بۆ گووندەكە، لەوكاتەدا مەحاویلەیەكی لێدەبێت كە بۆ كانی پانكە دانراوە، قایمقام دەڵێ دەبێ ناوێكم پێبڵهیت بە كانی دەست پێبكات تا بتوانم ئەو مەحاویلەیەی بۆ ئێوە دابینبكەم، كاك حەمە ساڵح باوكی نازناوێكی دەبێت كە (حەمە كوردەیە) ئیتر ئەو ناوچەیە بەناوی باوكییەوە دەنێ پێی دەڵێ قایمقام بنوسە کانی کوردە، ئیتر ناوی دەواجینەكە نامێنێت دەگۆڕدرێت بۆ کانی کوردە، لەئێستادا کانی کوردە گەڕەكێكی دڵگیری سلێمانییەو هەزاران خێزان دانیشتوانییەتی.
بینین لەسەر نەخشە