Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی کارێزە وشک لە سلێمانی

گەڕەکی کارێزە وشک یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی١٩٦٣دا پیاوێك دەبێت بەناوی سەعیدبەگ باخێكی زۆر گەورەو ڕازاوەی دەبێت لەگەڕەكی ئێستای كارێزە وشك. ئەوكات كارێزە وشك ١ كارێز و ١ كانی پڕ ئاوی دەبێت، كارێزەكە لە دەوری باخەكەی سەعید بەگ دەبێت، كانیەكەش لە خوار بەرزاییەكە دەبێت. كاتێك سلێمانی مەشروعی ئاوی بۆ كراوە، كەشف هاتووە سەیری كارێزەكە دەكەن و سەیردەكەن ئاوی زۆری لێدێت، بۆیە دەڵێن ئەم كارێزە كافیە بۆ خەڵكی ئەم ناوە و مەشروعی ئاوی ناوێت. خەڵكەكە بەمە دڵگران دەبن بۆیە دەچن ڕێڕەوی سەرەكەی كارێزەكە دەگرن تا بڵێن كارێزەكە وشكی كردوە. دواتر كەشفی دووەم دێ سەیرەكە كارێزەكە زۆركەم ئاوی لێدێت و وشكی كردوە، بۆیە لەسەر كارێزەكە دەنووسرێ كارێزە وشكەكە. ئیتر لەوكاتەوە هەر بە كارێزە وشكەكە ناونرا. كانی و كارێزەكەش تا ٢٠١٠ ئاویان هەبوو. ئێستا كارێز و شوقەكە نەماون و شوێنەكەیان كردوە بە شوقە و شەتڵگە بەڵام ناوی كارێزە وشكەكە هەرماوە.

بینین لەسەر نەخشە